پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم بڕیاریدا، زیاتر لە سێ ملیار و 521 ملیۆن دینار بۆ گەیاندنی کارەبا بۆ 25 گوندی سنووری گەرمیان خەرجبکرێت.
لە نوسراوێکدا کە واژۆی وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی لەسەرە و ئاراستەی وەزارەتی کارەبا کراوە هاتووە، “ڕازین بە جێبەجێکردنی گەیاندنی کارەبا بۆ 25 گوندی سنووری گەرمیان بە گوژمەی سێ ملیار و 521 ملیۆن و 112 هەزار دینار”.
ئەوەش خراوەتەڕوو، “ئەو بڕە پارەیە لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی کارەبا دابین دەکرێت و بەپێی ڕێنمایی ژمارە (2)ی ساڵی 2016ی وەزارەتی پلاندانان و ڕێنماییەکانی جێبەجێکردنی گرێبەستە حکومییەکان جێبەجێ دەکرێت”.