نەتەوەیەكگرتووەكان داوادەكات وڵاتان بەچاوی هەڕەشەوە لە پەنابەران نەڕوانن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا دەکات، بەچاوی هەڕەشەوە کۆچبەران سەیر نەکرێن، چونکە ئەوان تەنها هاوڵاتی ئاسایین.

فەرهان هەق وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، با کۆچبەران وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر وڵات سەیر نەکرێن، ئاماژەی بەوەدا هەموو وڵاتێک مافی خۆیەتی چۆن سنورەکانی بپارێزێت و بەکاری بهێنێت بەڵام، ئەو کۆچبەرانە تەنها هاوڵاتی ئاسایین و سەرباز نین.

وتیشی کە داوا لە وڵاتانی پۆڵەندا و بیلاڕوس دەکەن، مامەڵەیەکی باش لەگەڵ کۆچبەران بکەن و وەک هەڕەشەیەک نەیانبینن.

ژمارەیەکی زۆر پەنابەر لە عێراق و ئەفغانستان و سوریا و ئەفریقا ڕوویان لە سنورەکانی بیلاڕوس کردووە، بە مەبەستی گەیشتن بە یەکێتی ئەوروپا، بەشێکی زۆریش لەو کۆچبەرانە لە هەرێمی کوردستانەوە ڕۆیشتوون لە ئێستادا بارودۆخیان خراپە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا