پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە قەزای سەیدسادق پرۆژەیەکی کارەبا بە بەهای نزیکەی 100 ملیۆن دینار بۆ پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ جێبەجێ دەکرێت.
وەزارەتی کارەبا ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، “پرۆژەى گەیاندنى کارەبا بۆ چەند بیرێکى کشتوکاڵى لە گوندى قاینجە لە قەزای سەید سادق بە بەهای نزیکەی 100 ملیۆن دینار لە جێبەجێکردندایە و کەمتر لە نیوەی ماوە تەواو بکرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، پڕۆژەکە سوودێکى زۆرى بۆ ئاودێریکردنى زەوییەکانى سنوورەکە دەبێت.