سوید بڕیاریدا سەلوان مۆمیكا دەربكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای كۆچ و كۆچبەرانی سوید بڕیاریدا ماوەی مانەوەی سەلوان مۆمیكا لە وڵاتەكەی نوێ نەكاتەوە و دوای كۆتاییهاتنی وادەی مافی مانەوەی ئێستای لە مانگی چواری ساڵی داهاتوو، لە سوید دووری بخاتەوە.

دەزگای كۆچ و كۆچبەرانی سوید بڕیاریداوە ماوەی مانەوەی سەلوان مۆمیكا نوێ نەكاتەوە كەوا بڕیارە لە 16ی نیسانی ساڵی داهاتوو كۆتایی بێت.

بەگوێرەی بڕیارەكە كە میدیاكانی سویدیش بڵاویان كردووەتەوە، سەلوان مۆمیكا ناچار دەبێت وڵاتی سوید جێبهێڵێت و بۆ ماوەی پێنج ساڵیش مافی گەڕانەوە و سەردانیكردنی نییە بۆ ئەو وڵاتە.

ئەم بڕیارەی سوید دوای ئەوە هات چەندین وڵاتی ئیسلامی رەخنەیان لەو وڵاتە گرت، كە هیچ رێگرییەك لە هەڵسوكەتەكانی سەلوان مۆمیكا ناكات بۆ بێرێزیكردن بە پیرۆزییەكانی موسڵمانان و سووتاندنی كۆپییەك لە قورئان، كە دووبارە كردنەوەی ئەو كارەی كاردانەوەی زۆری لێكەوتەوە لەلایەن موسڵمانانەوە، ئەمەش كاریگەری لەسەر پەیوەندی و بەرژەوەندییەكانی سوید دروست كرد لە وڵاتە ئیسلامییەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا