بەرتیانیا هاوکاری پێشکەشی عێراق دەکات

پۆڵەتیک پرێس

بەریتانیا بەهاوبەشی لەگەڵ بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوەیەکگرتووەکان پەیمانیدا نزیکەی 4.1 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی پێشکەشی عێراق بکات بەمەبەستی ڕوبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

لەوبارەیەوە ستیفن هیکی، باڵیۆزی بەریتانیا لەبەغدا ڕایگەیاند، بەریتانیا پشتیوانی حکومەتی عێراق دەکات لەجەنگی ڤایرۆسی کۆرۆنا و وتی: دڵخۆشین بەپێدانی ئەو بڕە پارەیە بەبەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوەیەکگرتووەکان بەمەبەستی پتەوکردنی کەرتی تەندروستیی نیشتیمانی عێراق و یارمەتیدانیان لەکۆنتڕۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.

بەم بەشدارییە بەریتانیا دەچێتەپاڵ 12 هاوبەشی دیکەی نێودەوڵەتی لەپێدانی هاوکاری تەندروستیی خێرا بەبەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوەیەکگرتووەکان لەعێراق بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

لە مانگی ئاداری ڕابردووەوە بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوەیەکگرتووەکان 13 جێی تایبەت بە توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای لەپارێزگاکانی ئەنبار و بابل، بەسڕە و زیقار، دیالە و دهۆک و چەند پارێزگایەکی دیکە کردووەتەوە و لەئێستاشدا کاردەکات بۆ کردنەوەی جێی تایبەت بە توشبووانی کۆرۆنا لە دیوانیە و هەولێر و واست و چەند ناوچەیەکی دیکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا