پۆڵه‌تیك پرێس:
كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق ئامارێكی قوربانیانی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆی له عێراق بڵاوكرده‌وه، كه زۆرترین ڕێژه‌ی قوربانیی تیادا تۆماركراوه.
له‌ئاماره‌كه‌دا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو، ساڵی 2020 ساڵێكی خراپ بووه بۆ هاتووچۆ چونكه له‌وساڵه‌دا چوار هه‌زار و 666 رووداوی هاتووچۆ تۆماركراوه.
به‌هۆی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆوه ساڵی ڕابردوو هه‌زار و 552 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، هاوكات 10 هه‌زار و 670 كه‌سیش برینداربوون.
پارێزگای به‌غدا پشكی شێری ڕووداوه‌كانی هاتووچۆی به‌رده‌كه‌وێت به تۆماركردنی 871 ڕووداو، له‌دوای به‌غداش پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌دین (790) ڕووداو، نه‌جه‌ف (648 ڕووداو.
هه‌ڵكشانی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ له عێراق له‌كاتێكدایه، ساڵی ڕابردوو به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، چه‌ندین جار قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌عێراق ڕاگه‌یه‌ندرا، به‌ڵام ئه‌وه نه‌بووه هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ.