پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای سامسۆنگ خۆی ئامادەدەکات مۆبایلێکی نوێ لە خێزانی گالاکسی بەتایبەتمەندی زۆر بۆ بەکارهێنەرانی بخاتە بازاڕەوە.
گالاکسی ئێف13 شاشەکەی لەجۆری پی ئێڵ ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.6 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 400 مۆمە، چارەسەرکەری ئێکسینۆس850 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی52ی تێدابەکارهاتووە.
بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، ڕامەکەی دوو جۆرە چوار یان شەش گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 64 یان 128 گێگابایتە، سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(2+5+50) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرایی پاترییەکەی 6000 میلی ئەمپێرە.