پۆڵەتیک پرێس
زێت تی ئی مۆبایلە نوێیەکەی بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو بۆ بەکارهێنەرانی بەرهەمدەهێنێت و ڕکابەری مۆبایلە زیرەکەکان دەکات.
زێت تی ئی نوبیا زێت50 ئاڵترا کێشەکەی 198 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.8 ئینج و دیقەی2408/1116 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 1500 مۆمە، چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن ئەیت جین وەنی تێدابەکارهاتووە.
مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(64+64+64) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە 12 یان 18 گێگابایتە، میمۆریەکەی 512 گێگابایتە، خێرای پاترییەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.