پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی ڕووی لە پارێزگای ئەنبار کردووە، نۆ کەس گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.
ئەنەس ئەلعانی، وتەبێژی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای ئەنبار ڕوونیکردەوە، بەهۆی کاریگەرییەکانی خۆڵبارینەوە نۆ کەس گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.
ئاماژەی بەوەشکرد، شەپۆلی خۆڵبارینەکە بۆتە هۆی کەمکردنەوەی مەودای بینین و وەستانی هاتووچۆ لەبەشێکی زۆری شارەکانی پارێزگای ئەنبار.
هاوکات، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای ئەنبار، هۆشدار دەدات بە هاوڵاتیان، کە بەهۆی ئەو خۆڵبارینەوە لە ماڵەکانیان بمێننەوە و بۆکاری پێویست نەبێت نەچنە دەرەوە.