پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی ئاسایشی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لەسەر مەترسییەکانی درۆنی ئێرانی و بەکارهێنانیان لە ئۆکرانیا تاوتوێ بکات.
ئەم کۆبوونەوەیە لەکاتێکدایە پێشتر ئەمریکا و فەڕەنسا و بەریتانیا داوایان لە ئەنجومەنی ئاسایشی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان کرد کۆبوونەوەی نائاسایی لەسەر بەکارهێنانی درۆنی ئێرانی لە ئۆکرانیا ئەنجامبدات.
ئەم داوایەی وڵاتانی ڕۆژئاوا دوای ئەوەدێت پێشتر بەرپرسانی ئۆکرانیا ڕوسیایان تۆمەتبار کرد بەوەی درۆنی ئێرانی بەکارهێناوە و چەندین ناوچەی مەدەنی بەو درۆنانە کردووەتەئامانج.