نێچیرڤان بارزانی: دوای كۆنگرە گفتوگۆی راستەقینە لەگەڵ لایەنەكان دەستپێدەكەین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نێچیرڤان بارزانی دوای هەڵبژاردنەوەی بە جێگری یەكەمی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، دوای ئەم كۆنگرەیە لەگەڵ حیزبەكانی كوردستان گفتوگۆی راستەقینە دەستپێدەكەن و لەگەڵ هاوبەشەكانیشمان دەبێ كێشەكانمان چارەسەر بكەین.

نێچیرڤان بارزانی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: پارتی هێزێكی سەرەكیی هەرێمی كوردسانە و یەكێكە لە گەورەترین و كاریگەرترین هێزە سیاسییەكانی عێراق، بۆیە سەركەوتنی كۆنگرەی پارتی سەركەوتنی عێراق و هەرێمی كوردستانە.

جێگری یەكەمی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق وتی، پێویستە حكومەتی عێراق ماددەی 140 جێبەجێ بكات. باسی لەوەش كرد، دەبێ هەموو لایەنەكان باوەشێكی تازە بۆ دانوستاندن لەگەڵ رەوتی سەدر بكەنەوە.

لە بەشێكی دیكەی وتارەكەیدا نێچیرڤان بارزانی وتی، لێرەوە جەخت لەسەر ئەوە دەكەینەوە، پارتی دیموكراتی كوردستان دوای ئەم كۆنگرەیە بە گڕوتینی تازەوە بەرەو چارەسەری كێشەكان هەنگاو دەنێت و هەوڵێكی تەواو دەدات بۆ بەهێزكردنی دامەزراوەكان لە هەرێمی كوردستان و دەستپێكردنی گفتوگۆیەكی كراوە لەسەر باشكردنی بەڕێوبردن و دۆخی سیاسی كوردستان.

ئەوەشی خستەڕوو: لەگەڵ حزبەكانی كوردستان گفتوگۆی راشكاوانە دەستپێدەكەین، بە تایبەتیش ئەو گفتوگۆیە دەبێت لەگەڵ هاوبەشەكانمان یەكێتی و لایەنەكانی دیكە بكەین و كێشەكانی نێوانمان دەبێت چارەسەر بكرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا