لە هەولێر تەرمێك دۆزرایەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی كەسێك دۆزراوەتەوە كە كەرەستەكانی كێشانی ماددەی هۆشبەر لە نزیكی بون، بەڵام هیچ ئاسەوارێكی زەبری دەرەكی بە جەستەیەوە نەبوە.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، ئەمشەو لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئێوارەی رۆژی یەك شەممە 28_8_2022 لە بونی تەرمێك لەنێوان چەند گردۆڵكەیەك لەلایەن هاوڵاتیانەوە ئاگاداركراینەوە، دوای گەیشتنی تیمەكانمان تەرمەكەمان گواستەوە، كە لە نزیكی كەرەستەكانی كێشانی ماددەی هۆشبەر هەبوە.

وتیشی، تەرمەكە هیچ ئاسەوارێكی زەبری دەرەكی بە جەستەیەوە نەبوە، بەگوێرەی ئەو ناسمانەیەی پێی بوە، ناوی ئەحمەد سەركەوتە و لە دایكبوی ساڵی 1998ە و خەڵكی هەولێرە.

وتیشی: لە ئێستادا سەرجەم تیمەكانمان، لەگەڵ تیمەكانی ئاسایش لە شوێنی روداوەكەین، تا بگەین بە وردەكاری روداوەكە و چۆنێتی گیانلەدەستدانی كەسەكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا