پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
خۆبەڕێوەبەریی باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا، لەبارەی بۆردومانەكانی توركیا لە رۆژئاوای كوردستان، پەیامێكی ئاڕاستەی نەتەوەیەكگرتووەكان كرد و داوایكرد، لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە پێكبهێنن.
خۆبەڕێوەبەریی باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكرد، پێویستە هەموو ئەو هێزانەی داوای بەدیهێنانی سەقامگیریی دەكەن، هەڵوێستی توند بەرامبەر هێرشەكانی توركیا وەربگرن، داواشی لە نەتەوەیەكگرتووەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان كرد، لیژنەی لێكۆڵینەوە لە هێرشەكان پێكبهێنن بۆ پشتڕاستكردنەوەی هێرشەكانی توركیا.
خۆبەڕێوەبەری دەشڵێت، هێرشەكانی توركیا كاریگەری و لێكەوتەیان لەسەر بوارەكانی خزمەتگوزاریی و رەوشی مرۆیی دانیشتووان دەبێت، هۆشداریشیدا لە كاریگەرییە خراپەكانی لەسەر رەوشی ناوچەكە بە گشتی و ئاستەنگدانان بۆ هەوڵەكانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەرزكردنەوەی رۆحیەتی داعش.
درەنگانی شەوی رابردوو توركیا لە هەرێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان، هێرشێكی چڕی ئەنجامدا و دەیان ناوچە و ژێرخانی مرۆیی و ئابووریی بە تایبەت لە رۆژئاوا بۆردومان كرد.