هاوپەیمانی جمهور داواكاری كاندیدكردنی ئەردۆغانی پێشكەش بە کۆمسیۆنی هەڵبژاردن كرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ هاوپەیمانی جمهور، داواكاری كاندیدكردنی رەجەب تەیب ئەردۆغانی بۆ هەڵبژاردنەكەی 14 ی ئایار پێشكەش بە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان كرد، بەپێی راپرسییەكانیش ئەردۆغان رووبەڕووی ركابەرییەكی سەختی كاندیدی ئۆپۆزسیۆن دەبێتەوە.

هاوپەیمانی جمهور كە لە پارتی داد و گەشەپێدان (ئاكپارتی) و پارتی نەتەوەپەرستی توركیا (مەهەپە) پێكهاتووە، داواكاری كاندیدكردنی ئەردۆغانی بۆ هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی 14ی ئایاری ئەمساڵ پێشكەش بە دامەزراوەی هەڵبژاردن كرد، داواكارییەكەش بەهاوبەشی لەلایەن بەرپرسانی هەردوو حزبەكەوە پێشكەشكرا.

بەپێی راپرسیەكی ناوەندی ORC توركیا، كەمال كڵیچدارئۆغلۆ كاندیدی ئۆپۆزسیۆن53,1% ی دەنگەكان بەدەستدەهێنێت، بەو دەرئەنجامەش بێت ناوبراو لە گەڕی یەكەمی هەڵبژاردنەكاندا دەبێتە سەرۆككۆمار.

هەروەها بەپێی ئەنجامی راپرسییەكە ئەردۆغان كاندیدی هاوپەیمانی جمهور، 42,3% ی دەنگەكان بەدەستدەهێنێت و بەجیاوازییەكی بەرچاو لەدوای كاندیدی ئۆپۆزسیۆنەوە دێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا