هەڵوێستی نوێی سەدر لەسەر كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ساڵح محەمەد عێراقی كە بە وەزیرەكەی سەدر ناسراوە لە بارەی كۆبوونەوەكەی دوێنێی لایەنە سیاسییەكان لە بەغدا رایگەیاند: كۆبونەوەی لایەنە سیاسییەكان لای ئێمە هیچ گرنگییەكی نییەو ئەو كۆبوونەوەیە هیچ شتێكی تیانەبوو كە لەبەرژەوەندی گەل بێت.

ساڵح محەمەد عێراقی، وەزیری موقتەدا سەدر سەبارەت بە كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان لەسەر بانگهێشتی مستەفا كازمی رایگەیاند: دەرەنجامی كۆبوونەوەكە تەنها چەند خاڵێكی لێكەوەتە كە بایەخیان نییە.

وتیشی: كۆبوونەوەكە هیچ شتێكی لە پێناوی شكۆ و پێداویستییەكانی گەل تێدا نەبووە و زۆرینەی ئامادەبووان تەنها خەمییان پاراستنی كورسییەكانیانە.

لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا هاتووە، شۆڕش هیچی لە ئێوە ناوێت تەنها وازهێنان لە كورسییەكانتان نەبێت. دانیشتنە نهێنییەكەتان هیچ بۆ ئێمە گرنگ نییە، پێتان دەڵێین توڕەی خەڵك لە خۆتان زیاتر مەكەن.

رۆژی چوارشەممە 17-08-2022 لایەنە سیاسییەكان بە سەرپەرشتیی بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عێراق و مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیران لە بەغدا كۆبوونەوە و رایانگەیاند، پێویستە سەرجەم لایەنەكان ئاڵۆزیی شەقام و راگەیاندن رابگرن، هەروەها داوا لە رەوتی سەدر بكرێت بەشداریی دیالۆگی نیشتمانی بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا