لیژنەیەك بۆ بەدواداچوونی زێدەڕۆییکردن بۆ سەر زەویی دەوڵەت پێكدەهێنرێت

پۆڵەتیك پرێس

لیژنەی شارەوانی پەرلەمانی كوردستان لیژنەیەکی بۆ بەدواداچوونی پرسی زێدەڕۆییکردن بۆ سەر زەویی دەوڵەت لەشارەکانی ھەرێم پێکھێنا.

ئەمڕۆ دووشەممە 31ی ئایاری 2021، ، لیژنەی شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزار لە كۆبونەوەیەكدا پێشنیازو ناوەڕۆکی پێشنیازەیاسای ھەموارکردنی یەکەمی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2019، یاسای بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی کە لەسنووری شارەوانییەکان زێدەڕۆییان لەسەرکراوە گفتوگۆی لەسەر کرا.

لەو كۆبونەوەیەدا ھەموارکردنی پێشنیازەیاساکە خوێندنەوەی دووەمی بۆ کراوەو ئەندامان پێشنیازی خۆیان لەسەر مادەکان خستەڕوو و بڕیاردرا لەکۆبوونەوەی ھاوبەشی نێوان لیژنەی یاسایی و لیژنەی شارەوانی ڕاپۆرتی کۆتایی ئامادە بکەن بەمەبەستی دەنگدان و پەسەندکردنی.

هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆکرا لەسەر بابەتی زێدەڕۆییکردن لەسەر زەویی دەوڵەت لەتەواوی شارو شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان، دوای سەرنج و ڕای ئەندامان لیژنەیەکی بەدواداچوون پێكهێنرا، بەمەبەستی لێپرسینەوەو بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە بۆئه‌وه‌ی ڕاپۆرتێک لەمبارەیەوە ئامادە بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا