بەوێنە..پاسەوانێک تەمەنێکی زۆر لە پاراستتی فیلدا بەسەردەبات

پۆڵەتیک پرێس

لە نموونەیەکی وەفا و دڵسۆزیدا شیۆنگ چاو یۆنگ پاسەوانی فیلی ئاسیایی لە باشووری ڕۆژئاوای چین 17 ساڵی تەمەنی بۆ بەخێوکردن و ڕزگارکردنی فیلە کێوییەکان تەرخانکردووە، لە ناوەندی ڕزگارکردن و بەخێوکردنی فیلی ئاسیایی شیشوانگبانا کاردەکات بەشداری زیاتر لە 20 ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردندا کردووە و لە ڕزگارکردنی نۆ فیلی کێوی کە لە مەترسیدابوون لەماوەی 17 ساڵی ڕابردوودا سەرکەوتوو بووە، بەهۆی خۆشەویستی بۆ ئاژەڵان نازناوی “باوکی فیلەکان”ی بەدەستهێناوە.

أحد أفيال شيونج

لەیەکێک لەو هەوڵانەی بۆ ڕزگارکردنی فیل ئەنجامیداوە شیۆنگ باس لە ڕزگارکردنی فیلێکی کێوی دەکات کە ناوی “لۆنگلۆنگ” بوو پێی لەگەڵ دارودرەختدا تێکەڵبووبوو هەروەها برینی هەبوو کاتێک بۆیەکەمجار ئەوەی بینی تۆشی شۆک بوو بەپێی تۆڕی تەلەفزیۆنی نێودەوڵەتی چین.

أحد أفيال شيونج

شيونج مع أحد الأفيال

ئەم کارەی شیۆنگ بەبێ مەترسی نییە کاتێک یەکێک لە فیلەکان هۆکاربوون بۆئەوەی تووشی ڕووداوێک ببێت و چاکبوونەوەی نیو ساڵی خایاند، بەڵام دوای ئەوە گەڕایەوە سەر کارەکەی شیۆنگ دەڵێت:”خێزانەکەم پشتگیریان نەکردم بۆ بەردەوامبوونم لە کارەکەم، لەکاتێکدا پێموایە لە منداڵیەوە خەونمبووە کار لەگەڵ فیلدا بکەم، وازناهێنم و گەشتەکەم بۆ پاراستنی فیلە ئاسیاییەکان تا کۆتای تەواو دەکەم، دەمەوێت ڕاهێنان بە نەوەی نوێ بکەم دەربارەی پاراستن و ڕزگارکردنی فیلەکان، هەروەها بە کاری پەرستاری و چارەسەری پزیشکی ئاشنایان بکەم”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا