پۆڵەتیک پرێس
خاوەن گوڵدانێکی چینی پێشبینی ئەوەی نەدەکرد لە مەزادێکی فەڕەنسادا بە زیاتر لە نۆ ملیۆن یۆرۆ بفرۆشرێت، چونکە لە سەرەتادا زۆرترین نرخی پێشبینیکراوی دوو هەزار بوو.
بەپێی ڕێکخراوی مەزادەکە، ئەو گوڵدانە لەنێوان ئەو کەلوپەلە جۆراوجۆرانەدابوو کە لە مەزادی “ئۆزنا” لە ڤۆنتینبلۆ لەنزیک پاریس بۆ فرۆشتن دانرابوون، سێدریک لابورد بەڕێوەبەری بەشی هونەری ئۆزنا بە فرانس پرێسی ڕاگەیاند، خاوەنی ئەو گوڵدانە کە لە ناوچەیەکی دەرەوەی فەڕەنسا دەژی، لە دایکیەوە بە میراتی بۆی ماوەتەوە، کە کۆکەرەوەیەکی گەورەی هونەری بوو لە سەدەی بیستەمدا.
ئەم پارچەیە بەشێک بوو لە موڵکی دایکی فرۆشیارەکە لەکاتی مردنیدا لە شوقەکەی خۆی لە سان بریاک سور مێر لە کەناری بەڕیتانیا بەجێما.