بەوێنە..شوقەیەک بەڕەنگێکی سەرسوڕهێنەر ببینە

پۆڵەتیک پرێس

چەندین وێنەی سەیروسەمەرەی شوقەیەکی کۆنی تەمەن 89 ساڵ لە بەڕیتانیا بڵاوبۆتەوە بەهۆی دیمەنە سەیرەکەیەوە سەرنجی بەشێکی زۆری بەکارهێنەرانی ئینتەرنێتی ڕاکێشاوە، چونکە شوقەکە بەتەواوی ڕەشە تەنانەت لە کەلوپەل و دیکۆرەکەشیدا.

شوقە ڕەشەکە زەویەکەی، دیوار، چێشتخانە، گەرماو، ژووری نوستن و هەموو کەلوپەلەکانیشی ڕەشن، وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت تەنها چەند پارچەیەکی بچووک رەنگیان ڕەش نییە وەک شوێنی قاپشتنی چێشتخانەکە ڕەنگێکی ئاڵتونی هەیە، ماڵەکە لە ئینتەرنێت بەو شێوەیە وەسفکراوە کە هەمان هەستی “شاری گۆتام” پێدەبەخشێت، چونکە هەمووی ڕەشە وەک ئەشکەوتی شەمشەمەکوێرە.

شوقەکە دەکەوێتە یەکێک لە شوێنە هەرە نایابەکانی مانچستەر لە بەڕیتانیا، هەروەها نزیکە لە نزیکترین وێستگەکانی میترۆ و هەندێک لە باشترین چێشتخانەکانی شارەکە، شوقەکە بەنرخی 3.75.000 جونیەی ئستەرلینی بۆ فرۆشتن دانرا.

خانووەکە تەنها بەهۆی ڕەنگە ڕەشەکەیەوە سەرسوڕهێنەر نییە، بەڵکو بەهۆی مێژووەکەشیەوە چونکە لە کۆندا عەمبارێک بوو بۆ ئاشێکی ڤیکتۆریایی، لەساڵی 1933 دروستکراوە و پاشان دوای دەیان ساڵ گۆڕاوە بۆ شوقە، بەشێکی زۆری ئەو کەسانەی لە ئینتەرنێت تەماشی وێنەکان دەکەن دەڵێن ژیان لەو شوقەیەدا زۆرخۆش و بەچێژ دەبێت، هەندێکیشیان باس لەوە دەکەن ئەو خانووە بەهۆی ڕەنگە ڕەشەکەیەوە لەچاو خانووی ئاسایی بەردەوام پلەیەکی گەرمی بەرزی دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا