پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مامۆستایانی وانەبێژ لە قەزای چەمچەماڵ دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و دەڵێن، “ئێمە زیاتر لە هەزار مامۆستای وانەبێژین و داوای دامەزراندن دەکەین”.
لەوبارەیەوە بەشێک لەو خۆپیشاندەرانە بە پەیامنێری پۆڵەتیک پرێسیان ڕاگەیاند، زیاتر لە هەزار مامۆستای وانەبێژ کە زۆرینەیان خزم و کەسوکاری شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریخوازی نیشتمانن، ئەو شەهیدانەی ڕۆڵی سەرەکییان هەبوو لە دروستکردنی ئەو قەوارە سیاسییەی ئێستا هەیە، گردبوونەتەوە و داوای دامەزراندن دەکەن.
هۆشداریشیان دا، لە حاڵەتی جێبەجێ نەکردنی داواکارییەکانیان، مانگی نۆ لەگەڵ دەستپێکردنی دەوامی خوێندنگا و قوتابخانەکان، بایکۆتی دەوام دەکەن و ناچنە هۆڵەکانی خوێندنەوە.