لەمەودوا منداڵان رێگەیان پێدەدرێت گەشتی عومرە بكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری راگەیاندنی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان، ئاشكرایكرد، لەمەودوا رێگە بە منداڵان دەدرێت بەشداری لەگەشتی عومرەدا بكەن.

كاروان ستونی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، رایگەیاند، لەمەودوا بە دوو شێواز رێگە بە منداڵان دەدرێت بچنە ناو حەرەمی پیرۆز لە وەرزی عومرەدا، كە بریتین لە:

یەكەم: منداڵی كەمتر لە پێنج ساڵ پێویستی بە رێگەپێدان نییە لە بەرنامەی (اعتمرنا).

دووەم: منداڵی گەورەتر لە پێنج ساڵ پێویستی بە رێگەپێدان هەیە لە بەرنامەی (اعتمرنا).

هاوكات هەر ئەمڕۆ وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودیە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، هەر كەسێك لە هەر وڵاتێكەوە بێتە سعوودیە، رێگەی پێدەدرێت لەكاتی مانەوەیدا عومرە بكات، لەكاتێكدا پێشتر ئەوە رێگەپێدراو نەبووە و ڤیزای عومرە جیاواز بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا