نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی نەوت بەهۆی پێشبینیی بازرگانان بۆ زیادبوونی خستنەڕووی نەوت و كەمبوونەوەی خواست دابەزی.

نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت لە بازاڕەكان بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە، 53 سەنت دابەزی و بە 96 دۆلار و 87 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، هەروەها نرخی نەوتی سووكی تێكساسی ئەمریكا 61 سەنت دابەزی و بە 91 دۆلار و 32 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

بەهۆی هەڵئاوسانی ئابوری و ترسانی كۆمپانیا نەوتییەكان لە مایەپوچبون، نرخی نەوت ناجێگیرە و بەرز و نزمی زۆر بەخۆیەوە دەبینیت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا