دوو چەکداری داعش دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای هەواڵگری و ئەمنی بەغدا ڕایگەیاند، چوار داواکراوییان دەستگیر کردووە کە یەکێکیان چەکداری داعشە لە پایتەخت.

دەزگای هەواڵگری و ئەمنی بەغدا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، مەفرەزە ئەمنی و هەواڵگریەکانی بەغدا بەپێی زابیارییە وردەکانی هەواڵگری، توانیان چەکدارێکی داعش دەستگیر بکەن لە گەرەکی ڕیسالەی بەغدا، بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی فیرقەی دوو، لەگەڵ سێ داواکراویتر.

هاوکات، هەواڵگری عێراقی دەستگیرکردنی چەکدارێکیتری داعشی ڕاگەیاند، لە پارێزگای سەڵاحەدین.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک