سەرۆككۆمار: دەسەڵاتی دادوەری كۆڵەكەیەكی گرنگی دەوڵەتە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆككۆمار رایدەگەیەنێت، دەسەڵاتی دادوەری كۆڵەكەیەكی گرنگی دەوڵەتە و لە رێگەیەوە دادپەروەری دەچەسپێت.

د. لەتیف رەشید سەرۆككۆماری عێراق پێشوازی لە فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق كرد و تاوتوێی دۆخی ئەمنی و سیاسیان لە وڵاتدا كرد.

لە دیدارەكە سەرۆككۆمار رایگەیاند، دەسەڵاتی دادوەری كۆڵەكەیەكی گرنگی دەوڵەتە و كۆڵەكەیەكی بنچینەییە لە بنیاتنان و بەرەوپێشبردنی كۆمەڵگە كە لە ڕێگەیەوە ماف و خاوەندارێتی پارێزراو دەبێت و لەو رێگەیەوە دادپەروەری دەچەسپێت و یاسا جێبەجێ دەكرێت و دادپەروەری بۆ ستەملێكراوان بەدیدێت و ئاسایش و سەقامگیری دەسەپێت.

لەلای خۆشیەوە فایەق زێدان رایگەیاند، ئەنجومەنی دادوەری كار لەسەر جێبەجێكردنی دادپەروەری دەكات بۆ ئەوەی ببێتە پاڵپشتی راستەقینە بۆ پاراستنی مافە تایبەت و گشتییەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا