پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای هۆنۆر پادێکی نوێ بەتایبەتمەندی زۆر بەرهەمدەهێنێت و ڕکابەری ئامێرە زیرەکەکان دەکات.
هۆنۆر پاد 10 کێشەکەی 226 گرامە، شاشەکەی لەجۆری سوپەر ئەمۆلیدە بەقەبارەی 11.6 ئینج و دیقەی2960/1840 پێکسڵ، چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن جین وەن و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ730ی تێدابەکارهاتووە.
پادەکە دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(16+12) مێگاپێکسڵ هەیە، کامێرا سێڵفیەکەی دوو هاوێنەی بەدیقەی(12+12) مێگاپێکسڵ هەیە، ڕامەکەی سێ جۆرە هەشت، 12 یان 16 گێگابایتە، میمۆریەکەی سێ جۆرە 128، 256 یان 512 گێگابایتە، خێرایی پاترییەکەی 10200 میلی ئەمپێرە.