پۆڵەتیک پرێس
VAIOی یابانی کۆمپیوتەرێکی نوێی پتەو بە کێشێکی کەم بەرهەمدەهێنێت، تایبەتمەندییەکانی وادەکات یەکێک بێت لە باشترین کۆمپیوتەرەکان لە جیهاندا، یەکێک لە تایبەتمەندییە گرنگەکانی هەرچەندە تەنکە، بەڵام پتەو خۆڕاگرە، کێشەکەی بە نزیکی ١.٠٤ کیلۆگرامە.
پێکهاتەی کۆمپیوتەرەکە، لە ڕیشاڵی کاربۆنی دروستکراوە وای لێدەکات بەرگەی بەرکەوتن بگرێت، قەبارەی شاشەکەی ١٤ ئینجە توانای پیشاندانی ڤیدیۆی بە دیقەی 4Kهەیە، دەتوانێت بە گۆشەی ١٨٠ لاربێتەوە، چارەسەرکەری Corei7-11375h، تیادا بەکارهاتووە، توانای ڕامی کۆمپیوتەرەکە لە نێوان ٨ بۆ ٣٢ گێگابایتە،پاتری کۆمپیوتەرەکە بەشێوەیەک دروستکراوە ١٧ کاتژمێر توانای کارکردنی هەبێت، دەرچەی بیستۆکەکەی ٣.٥ ملیمە.
نرخی کۆمپیوتەرەکە لە ٣٥٨٠ دۆلارەوە دەستپێدەکات بۆ گرانترینیان کە ٤١٨٠ دۆلارە.