نرخی نەوت بەرزبووەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ بۆ ڕۆژی دووەم لەسەر یەک نرخی نەوت بەرزبووەوە و بەهای بەرمیلێکی برێنت 106 دۆلاری تێپەڕاند.

بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، “لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 106 دۆلار و نۆ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 98 دۆلار و 26 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لە ئێستادا لەناو زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپیدا نیگەرانییەکان لە زیادبووندایە لەبارەی ئەوەی گرتنەوەی نەوت و غاز لە وڵاتانی ئەوروپا لەلایەن ڕوسیاوە کە گەورەترین دابینکەری نەوت و غازی سروشتییە، ببێتەهۆی ئەوەی کورتهێنان لە پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی وزە لە ئەوروپا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا