پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
عێراق لەپاڵ وڵاتانی ئەفغانستان و سوریا، مالی و ئۆکرانیا، لە ڕیزبەندی وڵاتە مەترسیدارەکان بۆ گەشتکردن دانرا.
ڕێکخراوی ئینتەرناشناڵ ئێس ئۆ ئێسی نێودەوڵەتی لەسەر ڕۆشنایی ڕای شارەزایانی ئەمنی و پزیشکی هەستا بە دیاریکردنی ئەو وڵاتانەی بۆ گەشتکردن مەترسیدارن.
ڕزیبەندییەکە لەسەر بنەمای ئاستی ئەو توندوتیژی و هەڕەشانەی ڕوبەڕوی کارمەندان و فەرمانبەران دەبێتەوە و دۆخی سیاسی و جەنگ و کێشەی کومەڵایەتی و توندوتیژی خێزانی و کۆمەڵایەتی و تاوانەکانی دیکە دەستنیشانکراوە.
بەگوێرەی ڕیزبەندییەکە، مەترسیدارترین وڵاتەکان بۆ ساڵی 2023 بریتین لە ئەفغانستان، سوریا، سۆماڵ، مالی، لیبیا، هایتی، کۆریای باکور، ئۆکرانیا و عێراق.