پۆڵەتیک پرێس
بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن بەیەکێک لە نەخۆشیە مەترسیدارەکان دادەنرێت، کانزای مەگنسیۆم پەیوەندی بە بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی پەستانی خوێنەوە هەیە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان مەگنسیۆم سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە و پەیوەنەییەکی زۆری بە پەستانی خوێنیشەوە هەیە کەمی مەگنسیۆم دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و بەپێچەوانەشەوە هەبوونی ڕێژەیەکی تەواوی ئەو کانزایە لە جەستەدا هۆکارێکە بۆ ڕێکخستن و کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی خوێن.
پێویستە ئەم خواردنانە بۆ سیستمی خۆراکی ڕۆژانە زیادبکرێن چونکە دەوڵەمەندن بە کانزای مەگنسیۆم ئەوانیش:
-چەرەساتەکان
-سەوزەواتەکانی وەک سپێناخ
-پەتاتە
-نانی گەنم
-بەرهەمە شیرەمەنیەکانی وەک شیر، ماست و پەنیرەکان