پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەدوای ئەوەی پۆڵەتیک پرێس بەدواداچوونی بۆ خانەوادەیەکی بازیان کرد کە خاوەنی منداڵێکن بەدەست نەخۆشییەکی مەترسیدارەوە دەناڵێنێت و ئاو لە سەریدایە، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی پەیمانیدا هەموو چارەسەرێک بۆ ئەو منداڵە لە نەخۆشخانەی حکومی بکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس لەنزیکەوە سەردانی خانەوادەکەی کرد و لایخۆیەوە باوکی منداڵەکە ڕایگەیاند، “کوڕەکەم ئاو چووەتە سەرییەوە، پێشتر ڕێژەکەی کەم بوو، بەڵام ئێستا زیادی کردووە و ئەگەر ئاوا بەردەوام بێت مێشکی لەدەستدەدات”.
وتیشی، “حاڵ و گوزەرانمان زۆر خراپە ئەگەر بمانتوانییایە نەشتەرگەری بۆ بکەین بێگومان داوامان لە خێرخوازان نەدەکرد یارمەتیمان بدەن”.
دوابەدوای ئەو چاوپێکەوتنە سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە پۆڵەتیک پرێسی ڕاگەیاند، “بەزووترین کات لەدوای پشووەکانی جەژنی قوربانەوە چارەسەری تەندروستی بۆ ئەو منداڵە لە نەخۆشخانە حکومییەکان دەکەین”.