پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی له‌دوو چالاكی جیادا سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد.
لەوبارەیەوە پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئه‌وه‌ی دوو هاوڵاتی له‌به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان سكاڵایان تۆماركرد كه ماتۆڕسكیله سێ تایەییه‌كه‌یان لێ دزراوه، ده‌ستبه‌جێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران دەستپێكرد، پاش وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی دزینی ئوتۆمبێل به‌هاوكاری بنكه‌ی پۆلیسی عه‌ربه‌ت دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران.
ئەوەشی خستەڕوو، له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كانیشدا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر هه‌ردوو ماتۆڕسكیله دزراوه‌كه‌دا.
بەگوێرەی بڵاوکراوەکەی پۆلیسی سلێمانی، لەئێستادا هه‌ردوو تۆمەتبار (ر، ن، أ) له‌دایكبووی 2001 (م، ف، ن) له‌دایكبووی 2002 بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون‌و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە. یه‌كێك له‌تۆمه‌تباره‌كان له‌سه‌ر دۆسییه‌كی دیكه‌و به‌پێی مادده‌ی 443 لەیاسای سزادان داواكراو بووه‌و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بووه.
ئەوەش هاتووە، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌و پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی كوردساتی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان تۆمه‌تبارێكیان به‌ناوی (پ، د، م) له‌دایكبووی 1998 ده‌ستگیركرد كه له‌لایه‌ن دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی پێنجوێنه‌وه داواكراو بووه، دوای گرتنه‌به‌ری ڕێكاره یاساییه‌كان، ڕاده‌ستی بنكه‌ی پۆلیسی پێنجوێن كراوه‌تەوە.