6 ترلیۆن دینار لەقەرزی ناوخۆیی عێراق نادیارە

پۆڵەتیک پرێس

لیژنەی دارایی پەرلەمان ئاشکرای کرد، بڕی شەش ترلیۆن دینار لە قەرزی ناوخۆیی نادیارە، دەشڵێت: حکومەت لەپێناو پڕ کردنەوەی ئەو کەمهێنانە پەنا دەباتە بەر قەرزکردن لە بانکی ناوەندی و بانکە ناوخۆییەکان.

ئەحمەد سەفار بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمان بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، لە ئێستادا ئەگەر داواکاری قەرز پێشکەش بکرێت لەلایەن لیژنەی داراییەوە پەسەند ناکرێت بەتایبەتی لەم کاتەدا کە لە پشووی سەردانی چلەداین و هەتا رۆژی ١٠ی تشرینی یەکەم پەرلەمان کۆنابێتەوە.

دەشڵێت: یەکێک لە مەرجەکانی پەسەندکردنی یاسای قەرزکردن ئەوە بوو کە جارێکی دیکە داوای قەرز پێشکەش نەکرێت.

باسی لەوەش کرد، داهاتی نەوت زیاتر لە چوار ترلیۆن دینارە و ئەو قەرزەش کە وەرگیراوە ١٥ ترلیۆن دینار بووە کە پێویست بوو موچەی مانگی تشرینی یەکەمی لێبدرێت، ئاماژەی بەوەش کرد، بۆشایی دارایی بە بڕی دوو ترلیۆن دینار مانگانە هەیە، ئەوەش بە واتای ئەوە دێت، دارایی لەماوەی سێ مانگدا بڕی نۆ ترلیۆن دیناری خەرجکردووە و شەش ترلیۆن دیناریش لە قەرزی ناوخۆیی نادیارە.

ئەحمەد سەفار دەپرسێت: ئەو بڕە پارەیە بۆ کوێ چووە؟

لە لایەکی دیکەوە، جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان رایگەیاند، سەرچاوەکانی داهاتی عێراق کەمترە لە پێویستیەکان، هیچ ریگەچارەیەک لە بەردەم حکومەتدا نییە یان ئەوەتا دەبێت قەرز بکات یان رووبەڕووی شەقام ببێتەوە، بۆیە حکومەت پەنا دەباتە بەر قەرزکردن لە بانکی ناوەندی و بانکە ناوخۆییەکان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی ٢٨ی ئەیلول، وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، بەهۆی نەبوونی سیولەوە موچەی فەرمانبەران دوادەكەوێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا