ئامانجی سەردانی كازمی بۆ ئەمریكا ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەر لە سەردانەكەی بۆ وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، ئامانجی سەرەكی سەردانەكەی شاندی باڵای عێراق بە سەرۆكایەتی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ ئەو وڵاتە ئاشكرا دەكرێت.

بەپێی زانیارییەكانی كەناڵی سكای نیوز لە سەرچاوەیەكی نزیك لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە دەستی كەوتووە، بڵاویكردەوە، ئامانجی سەرەكی سەردانەكەی مستەفا كازمی بۆ ئەمەریكا لە پێناو رازیكردنی بەرپرسانی ئەمریكایە بۆ ئەوەی عێراقیش هەمان چارەنوسی ئەفغانستانی رووبەڕوونەبێتەوە.

كەناڵەكە لە زاری ئەو سەرچاوەیەوە گواستوویەتییەوە، ئەگەر هەمان سیناریۆی ئەفغانستان لە عێراق دووبارە ببێتەوە، دەرئەنجامی كارەساتباری دەبێت بە بەراورد بەوەی كە ئێستا لە ئەفغانستان روودەدات.

بڕیارە (26) ی ئەم مانگە شاندێكی باڵای عێراق بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی سەرۆكوەزیران سەردانی ئەمریكا بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا