عێراق بڕێک پارە بەسەر خێزانە ئاوارەکاندا دابەش دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عوسمان غانەمی وەزیری کۆچ و کۆچبەران بە وەکالەت ڕایگەیاند، “بڕێک پارە بۆ خێزانە ئاوارەکانی عێراق تەرخانکراوە.

لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەراندا هاتووە لەسەر داوای عوسمان غانەمی ڕێکاری پێویست تەواوکراوە بۆ دابەشکردنی بڕێک پارە بەسەر خێزانە ئاوارەکانی عێراقدا.

بەگوێرەی بەیاننامەکە، ئەم هەڵمەتە هەزاران خێزان دەگرێتەوە و لەڕێی کارتی زیرەکەوە پارەکانیان بەسەردا دابەشدەکرێت.

هاوکات ئاماژە بە قسەی عوسمان غانەمی کراوە و دەڵێت، “هەوڵی زۆر خراوەتەگەڕ لەپێناو پێدانی ئەم بڕە پارەیە بە خێزانە ئاوارەکان و باشترکردنی دۆخی گوزەرانیان”. ئەوەشی ئاشکرا کرد، “وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران بەگوێرەی پلانی هەمەجۆر بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کار بۆ ئەم بابەتە دەکات”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا