ئەپڵ لاپتۆپێکی نوێ بەرهەمدەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئەپڵ لاپتۆپە نوێیەکەی بەتایبەتمەندی زۆر و جیاواز بەرهەمدەهێنێت.

ماک بوک ئێر 2022 کێشەکەی 1.22 کیلۆگرامە، شاشەکەی لەجۆری لیکوید ڕێتینایە بەقەبارەی 13.6 ئینج، تێکڕای ڕووناکیەکەی 500 مۆمە، چارەسەرکەری ئێم توی تێدابەکارهاتووە.

ڕامەکەی سێ جۆرە هەشت، 16 یان 24 گێگابایتە، میمۆریەکەی 256 گێگابایتە و تا دوو تێرابایت زیاددەکرێت، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، دوای بارگاویکردن بەرگەی 15 کاتژمێر کارکردن دەگرێت، ئامێرەکە بەڕەنگەکانی زیوی، خۆڵەمێشی و ڕەش بەردەست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا