هێمن هەورامی: باشترە ئەنجامدانی هەڵبژاردن ماوەیەک دوابکەوێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری سەرۆژی پەرلەمان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆ هه‌مو حزبه‌ سیاسیه‌كان، بۆ هه‌مو فراكسیۆنه‌كان و هه‌مو خه‌ڵكی كوردستان ئەگەر‌ نه‌توانین هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكه‌ین”

ئەمڕۆ شەممە، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بابەتی هەڵبژاردن دو ڕەهەندی هەیە کە یاسای و سیاسین بابەتی زۆرینەو کەمینە نیە دەبێت تەوافوقی لەسەر بکرێ، بابەتێک نیە خولی پێنجەمی پەرلەمان داهێنانی تیادا کردبێت، وتیشی بەهۆی ئەوەی حزبە سیاسیەکان بۆچونی جیاوازیان هەیە سەبارەت بە هەڵبژاردن، ئێمە لە پەرلەمان نامانەوێ دۆخی سیاسی کوردستان تێکبدەین تەنها بابەتی یاسایی ڕەچاو بکەین و بابەتی سیاسی ڕەچاو نەکەین.

ئاماژەی بەوەشدا، باشترە هەڵبژاردن دوابکەوێت و کوردستان بە یەک قەوارەیی بمێنتەوە، لەوەی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرێت و کوردستان دابەش ببێت.

وتیشی تا ئێستا “لێکنزیکبوونەوەیەکی سیاسی وەها نیە، کە لە کاتی خۆیدا هەڵبژاردن بکرێت، عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆ هه‌مو حزبه‌ سیاسیه‌كان، بۆ هه‌مو فراكسیۆنه‌كان و هه‌مو خه‌ڵكی كوردستان ئەگەر‌ نه‌توانین هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكه‌ین”.

لە ڕۆژی 4ی حوزەیرانی مانگی ڕابردوودا هێمن هەورامی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان ڕایگەیاند، له‌به‌ر سومعه‌ى سیاسى هه‌رێم پێویسته‌ هه‌ڵبژاردن له‌كاتى خۆیدا بكرێت، چونكه‌ ئه‌نجامنه‌دانى بۆ هه‌رێمى كوردستان باش نییه.

 

 

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا