لە ساڵی 2022دا تورکیا 11 جار بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان خاکی هەرێمی بۆردومان کردووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جەواد زوهەیری شارەزای بواری ئەمنی ئاشکرای کرد، “لەماوەی ساڵی 2022دا تورکیا 11 جار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بەکارهێناوە بۆ کردنەئامانجی خاکی هەرێمی کوردستان”.

ئەمڕۆ هەینی جەواد زوهەیری ڕایگەیاند، “مەترسیدارترین هێرشەکانی تورکیا هێرشەکەی نزیک ناوچەی کەلار بوو، جگە لەوەش چەندین جار بۆردومانەکانی تورکیا بوونەتەهۆی ئاوارەبوونی هاووڵاتیانی ئەو ناوچانەی بە هەڕەمەکی هێرش دەکرێتە سەریان”.

باسی لەوەشکرد، “سوڕانەوەی درۆنە تورکییەکان بەسەر ئاسمانی عێراقدا پێشێلکاری سەروەریی و ئاسایشی نیشتمانی عێراقە و ڕێی تێدەچێت ببێتەهۆی تیرۆرکردنی سەرکردە حکومی و سیاسییەکان، بۆیە دەبێت پشتگوێ نەخرێت”.

ماوەیەکی دورودرێژە تورکیا بەردەوامە لە لەشکرکێشییەکانی بۆسەر خاکی هەرێم و ڕۆژانە ئەو ناوچانە بەبیانووی بوونی پەکەکە بۆردومان دەکات، کە تورکیا بە “ڕێکخراوێکی تیرۆرستیی” لەقەڵەمیان دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا