جەنگی روسیا و ئۆکرانیا قەیرانی نان لەم هەشت وڵاتە دروستدەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی ئاڵۆزییەکانی نێوان روسیا و ئۆکرانیاوە، هەشت وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا مەترسی دروستبوونی قەیرانی نانیان لەسەرە.

بەپێی بۆچوونی شارەزایانی بواری ئابووری، لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی گەنم لە جیهاندا، وڵاتانی مەغرب، میسڕ، لوبنان، یەمەن، لیبیا، مالیزیا، ئیندۆنیزیا و بەنگلادش هەڕەشەی ئەوەیان لەسەرە ڕوبەڕوی قەیرانی بەرزبوونەوەی نرخی نان ببنەوە.

هۆکاری ئەوەش بەپێی قسەی ئەو شارەزایانە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی، یەمەن و لیبیا ڕێژەی %22 و %43ی تێکڕای هاوردەی گەنمیان لە ئۆکرانیاوە پێدەگات، لە ساڵی 2020یشدا ئۆکرانیا زیاتر لە %20ی گەنمی مالیزیا و ئیندۆنیزیا و بەنگلادشی دابین کرد.

بەپێی بڵاوکراوەیەکی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریتی ئەمریکی، سێ یەکی هەناردەی گەنم لە جیهاندا لە روسیا و ئۆکرانیاوە دابین دەکرێت، زۆرێک لەو گەنمەش دەگاتە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا