سێ هەوڵی بە ئامانج گرتنی فرۆكەخانەی بەغدا پوچەڵدەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا رایدەگەیەنێت “سێ هەوڵی بە ئامانج گرتنی فرۆكەخانەی بەغدا پوچەڵكراوەتەوە، كە بەنیاز بوون لەرێگەی 18 موشەكی گراند و کاتیۆشا ئەنجام بدرێت”.

ئەمڕۆ شەممە 31ی تەموزی 2021، ئەحمەد سەلیم، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا بە میدیا عێراقیەكانی راگەیاند “وەك فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكان دوای گەران پشكنین لەچەند ناوچەیەكی نزیك لە فرۆكەخانە، دەركەوت چەند موشەكێك بۆ بەئامانجگرتنی فرۆكە خانەكە ئامادەكرابوون”.

وتیشی “چەند رێوشوێنێكی توندمان گرتووەتەوە بەر لە رێگەی گرتنەبەری رێو شوێنەكان توانرا سێ هەوڵی بۆ بەئامانجگرتنی فڕۆکەخانەی بەغدا لەو ناوچانەی نزیکن لە فڕۆکەخانەکە پوچەڵ بكەینەوە”.

بەوتەی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، هێزە ئەمنییەکان زیاتر لە دوو هەفتە پێش ئێستا توانییان دەست بەسەر 10 موشەکی گرانددا بگرن لەگەڵ ژمارەیەك موچەكی دیكەی کاتیۆشا كە بەنیازبوون فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بە ئامانج بەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا