تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی ئای تێڵ پی39 پڕۆ

پۆڵەتیک پرێس

ئای تێڵ پی39 پڕۆ یەکێکە لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمەڵێک تایبەتمەندی زۆر لەخۆدەگرێت.

ئای تێڵ پی39 پڕۆ کێشەکەی 195 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.6 ئینج و دیقەی2412/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، چارەسەرکەری میدیا تەک هێلیۆ جی96 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی57 ئێم سی تووی تێدابەکارهاتووە.

بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(64+2+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە چوار یان شەش گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 64 یان 128 گێگابایتە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرایی پاترییەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا