پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای سۆنی یابانی رایگەیاند، مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوو، پلەیستەیشن ٥ بە نرخی ٤٩٩،٩٩ دۆلار دەخرێتە بازاڕەوە.
بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەکان، بڕیارە کۆمپانیای سۆنی مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوو ئامێری پلەیستەیشن ٥ بە نرخی ٤٩٩،٩٩ دۆلار بخاتە بازاڕەکانەوە، لەگەڵیشیدا جۆرێکی دیکەی پلەیستەیشن ٥ کە تایبەتمەندێتی کارپێکردنی سیدی تێدا نییە بە نرخی ٣٩٩،٩٩ دۆلار دەخرێتە بازاڕەکانەوە.
لە ئێستادا رکابەرییەکی بەهێز لەنێوان هەردوو کۆمپانیای سۆنی و مایکرۆسۆفتدا هەیە، ئەوەی یەکەمیان بە بەرهەمی پلەیستەیشن و دووەمیشیان بە ئێکس بۆکس.
هەفتەی رابردوو، کۆمپانیای مایکرۆسۆفت رایگەیاند، لە رۆژی ١٠ی ئەیلول کۆمپانیاکە نەوەی نوێی ئێکس بۆکس بە نرخی ٤٩٩،٩٩ دۆلار دەخاتە بازاڕەکانەوە.