تایبەتمەندیەکانی پادە نوێیەکەی شیاومی

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای شیاومی تایبەتمەندیەکانی پادە نوێیەکەی شیاومی پاد فایف پڕۆ دەخاتەڕوو.

شیاومی پاد فایف پڕۆ کێشەکەی 620 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 12.4 ئینج و دیقەی1600/2560 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 500 مۆمە.

چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن870 و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ650ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی سێ جۆرە شەش، هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی سێ جۆرە 128، 256 یان 512 گێگابایتە، دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(2+50) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 20 مێگاپێکسڵە، بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، خێرایی پاترییەکەی 10000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا