تایبەتمەندیەکانی مۆبایلێکی نوێی هواوی

پۆڵەتیک پرێس

هواوی خۆی ئامادە دەکات لە ماوەی داهاتودا کۆمەڵێک ئامێری نوێ دروست بکات، یەکێ لەوانە مۆبایلیکی نوێیە بەناوی هواوی نۆڤا ناین.

مۆبایلی هواوی نۆڤا ناین کێشەکەی 185 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 6.7 ئینج و دیقەی پیشاندانی 2675/1235 پێکسڵ و شەپۆلی 144 هێرتز، چارەسەرکەری کیرین9000 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی78 ئێم پی24ی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە چوار کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(64+12+50+8) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 256 یان 512 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید10 کاردەکات.

دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 4500 میلی ئەمپێرە، مۆبایلەکە بە ڕەنگەکانی ڕەش و شین بەردەست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا