پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای هواوی مۆبایلی هواوی پی 50 پۆکێت ئێس بەتایبەتمەندی زۆر دەخاتە بازاڕەوە و ڕکابەری مۆبایلە بەهێزەکان دەکات.
هواوی پی 50 پۆکێت ئێس توانای نوشتانەوەی هەیە، کێشەکەی 190 گرامە، شاشەکەی لەجۆری فۆڵدەبڵ ئۆلیدە بەقەبارەی 6.91 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ، چارەسەرکەری سناپ دراگۆن888 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی57 ئێم سی تووی تێدابەکارهاتووە.
مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(50+8+48) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە شەش یان هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، خێرایی پاترییەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.