ڤیڤۆ مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ڤیڤۆ مۆبایلێکلی نوێ بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو دەخاتە بازاڕی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکانەوە، چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین ئامێرەکانی ئەندرۆید.

مۆبایلی ڤیڤۆ ئێس12 هاند بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، کێشەکەی 171 گرامە، دووریەکەی(159.5/73.3/7.4) ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.56 ئینج و دیقەی پیشاندانی2400/1080 پێکسڵ، تێکڕای ڕووناکیەکەی 400 مۆمە.

چارەسەرکەری میدیا تەک دایمێنسیتی1200 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی77 ئێم سی ناینی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(2+8+108) مێگاپێکسڵ هەیە، کامێرا سێڵفیەکەی دوو هاوێنەی بەدیقەی(8+50) مێگاپێکسڵ هەیە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە.

بەسیەتمی ئەندرۆید11 کاردەکات، مۆبایلەکە لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 4300 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا