تایبەتمەندیەکانی مۆبایلێکی نوێی ڤیڤۆ

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ڤیڤۆ تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی ڤیڤۆ ئێکس80 پڕۆ پڵەس بۆ بەکارهێنەرانی دەخاتەڕوو.

مۆبایلی ڤیڤۆ ئێکس80 پڕۆ پڵەس کێشەکەی 199 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.8 ئینج و دیقەی پیشاندانی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 144 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 700 مۆمە، چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم8450 سناپ دراگۆن جین وەن پڵەس و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ730ی تێدابەکارهاتووە.

بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، ڕامەکەی سێ جۆرە 12، 16 یان 18 گێگابایتە، میمۆریەکەی سێ جۆرە 128، 256 یان 512 گێگابایتە، مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(64+8+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، خێرای پاتریەکەی 5050 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا