هواوی ئامێرێکی نوێی یاریکردن دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای هواوی ئامێرێکی نوێی یاریکردن بۆ منداڵان بەنرخێکی ڕکابەری دروست دەکات.

ئامێری مەیت پاد تی10 کیدس شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 9.7 ئینج و دیقەی پیشاندانی 1280/800 پێکسڵ، چارەسەرکەری کیرین710 ئەی تێدابەکارهاتووە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی دوو مێگاپێکسڵە، دیقەی کامێراکەی دواوەی پێنچ مێگاپێکسڵە.

بەسیستمی ئەندرۆید10 کاردەکات، ڕامەکەی دوو گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 16 یان 32 گێگابایتە، هواوی ئامێرەکەی بە ڕەنگە کراوەکان بۆ منداڵان دروست کردووە، هەروەها ئامێرەکە قەڵەمی زیرەکی بۆ دروستکراوە.

خێرای پاتریەکەی 5100 میلی ئەمپێرە، چاوەڕوان دەکرێت ئامێرەکە بەنرخی 200 دۆلار بخریتە بازاڕەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا