ئێچ پی کۆمپیوتەرێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای HP کۆمپیوتەری نوێی Envy x360 15 دروست دەکات تایبەتمەندییەکی زۆری لەخۆ دەگرێت.

شركة HP تطرح حواسبها المتطوّرة

پێکهاتەی ئامێرەکە بەهێزە و کێشی کەمە لە کانزا و پلاستیک دروستکراوە، شاشەکە توانای نوشتانەوەی بە گۆشەی ٣٦٠ هەیە، بەکارهێنەران دەتوانن بەشێوەی لاپتۆپێکی ئاسایی یان تابلێت بەکاریبهێنن، ئامێرەکە شاشەکەی بە دوو جۆر بەردەست دەبێت،جۆرێکیان OLEDە بەقەبارەی ١٥.٦ ئینج و دیقەی ٢١٦٠/٣٨٤٠ پێکسڵ، جۆرەکەی دیکەش بەهەمان قەبارە بەڵام بە دیقەی ١٩٢٠/١٠٨٠ پێکسڵ، هەردوو جۆرەکە لەمسە و دەتوانرێت بە پێنوسی زیرەک نووسین و رەسمی لەسەر بکرێت.

کۆمپیوتەرەکە دوو چارەسەرکەری Core i7-1165G7 وRyzen 7 5700U هەیە، توانای ڕامەکەی لە هەشت گێگابایتەوە دەست پێدەکات، توانای پەیوەندیکردنی بێتەلی لەگەڵ تۆڕیBluetooth 5 و Wi-Fi 6 هەیە، سیستمی پێشکەوتوی دەنگی
Bang & Olufsen تێدابەکارهاتووە، دەرچەکانی Bang & Olufsen و Type-A و HDMI هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی ٣.٥ ملیمە، نرخەکەی لەنێوان ٧٥٠ بۆ ٩٠٠ دۆلارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا