تایبەتمەندیەکانی مۆبایلێکی نوێی بلاکڤیو

پۆڵەتیک پرێس

بلاکڤیو تایبەتمەندیە زۆر و جیاوازەکەی مۆبایلە نوێیەکەی خستەڕوو، کە چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلەکان.

بلاکڤیو ئۆسکاڵ ئێس80 کێشەکەی 460 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.58 ئینج و دیقەی2408/1080 پێکسڵ، چارەسەرکەری میدیا تەک ئێم تی6769 هێلیۆ جی85 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی52 ئێم سی تووی تێدابەکارهاتووە.

بەسیستمی ئەندرۆید کاردەکات، ڕامەکەی شەش گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە، سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(12+8+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، خێرای پاترییەکەی 13000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا