کاسیۆ کاتژمێرێکی زیرەک دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای کاسیۆی ژاپۆنی ئاشکرای دەکات، کاتژمێرێکی زیرەک بەرهەم دەهێنێت لە زنجیرەی G SHOCK.

بەپێی بڵاو کراوەکان، کاتژمێرە زیرەکە نوێیەکەی کاسیۆ، G SHOCK GBA900، یەکێکە لەو کاتژمێرانەی کە کۆمەڵێک تایبەتمەندی زۆر تێدایە، چاودێریەکی باشی توانای جەستە دەکات.

کۆمپانیاکە ئاماژە بەوە دەدات، کاتژمێرەکە کۆمەڵێک هەستەوەری تێدایە، کە بۆ سیستمی لەش جوانی بەکار دەهێنرێت، بەرەی ئاو و شکان دەگرێت، دەتوانرێت کاتژمێری ٤٨ شاری جیهانی تێدا سەیر کرێت، لەگەڵ سیستمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆیدیش دەگونجێت.

کاتژمێرەکە شێوەیەکی کلاسیکی هەیە، شێوەیەکی خڕ و گەورەی هەیە بە پێوانەی 48.9X51.3ملیم ، کۆمپانیاکە ئاماژە بە نرخی کاتژمێرەکە دەدات و دەڵێت کە ١٣٠ دۆلاری ئەمریکی لەسەر داناوە، لەسەر وێبسایتی کاسیۆو هەندێک بازاریتر دەست دەکەوێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا